ئیسپانیا

ڤیدیۆ- مۆدریچ گاڵتە بە پیكێ دەكات

یاریگا-

لۆكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گاڵتە بە جیرارد پیكێی بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنا دەكات لە دوای كلاسیكۆی نێوانیان.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری بارسێلۆنای كرد و توانی یاریەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە گفتوگۆیەكی كورتی نیوان هەردوو یاریزان پیكێ و مۆدریچ ڕوودەدات دوای ئەوەی پیكێ ڕەخنە لە ناوبژیوان دەكرێت لەسەر زیادكردنی كاتی زیادكراو.

لەو كاتەدا مۆدریچ بە پیكێ دەلێت ” ئێستا تۆ دەڕۆیت بۆ ئەوەی ڕەخنە لە ناوبژیوان بگریت”.

لە وەلامدا پیكێ دەڵێت ” تەنها چوار خولەكی زیاد كرد ”.

لە وەلامدا مۆدریچ دەلێت ” تۆ پێت وابوو چەند خولەك باشە؟ ”.

دیمەنی ڕوداوەکە:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button