ئیسپانیایاریگا

سێریجی ڕۆبێرتۆ: ئەوەی پەستم دەکات ئەوەیە کە تەنانەت تەماشایشیان نەکردەوە!

یارگا- لایەنی بارسێلۆنا لەسەر ئاستی ڕاهێنەر و یاریزانەکانی نیگەرانی و تووڕەییەکانی خۆیان ناشارنەوە لەسەر هەژمار نەکردنی لێدانێکی سزا بۆیان کاتێک لە نزیک پێنج خولەکی کۆتایی دووەم کلاسیکۆی وەرز، فێرلاند مێندی بە بەرکەوتنێک لەگەڵ مارتن برایسوەیت لە ناوچەی سزا، هێرشبەرە دانیمارکییەکەی بەردایەوە.

دوای یارییەکە، کە 2-1 بۆ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات، سێرجی ڕۆبێرتۆ بەم شێوەیە قسەی لەسەر حاڵەتەکە کرد: “من لەپێش ڕووداوەکەوە بووم، پێم وابوو کە مێندی دەستی بەریکەوت. ئەوەی پەستم دەکات ئەوەیە کە تەنانەت ڕووداوەکەشیان سەیر نەکردەوە. زۆریش حەپەسام کاتێک زۆر بە خێرایی وتیان هیچ شتێکی وای تێدا نییە. لە کۆتاییدا ئەوە ڤارە بڕیار دەدات ئایا بەرکەوتنی پێویست هەبوو بۆ لێدانی سزا یاخود نا.”

بەو بردنەوەیە، شاهانەکان بە شێوەی کاتیی بازیان دا بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی و چاوەڕێی ئەنجامی یاریی ئەمڕۆی نێوان ڕیاڵ بێتیس و ئەتڵەتیکۆ مەدریدی پلەی دووەم دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button