ئیسپانیاگرنگترین

مەدرید کلاسیکۆی بردەوە بەڵام چەند یاریزانێکی لەدەست دا

Korek Telecom

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید کلاسیکۆ ئاگرینەکەی شەوی رابردووی بردەوە.

دوو گۆڵی بەنزیمە و کرۆس لە نیوەی یەکەمدا سێ خاڵی گرنگی بۆ مەدرید دەستەبەرکرد و گۆڵێکی مینگێزا بۆ بارسا لە سەرکەوتنی مێرەنگی کەمنەکردەوە.

ئەوەی جێگەی نیگەرانییە بۆ یانەکەی پایتەخت، پێکانی لوکاس ڤازکوێس و ڤاڵڤێردی بوو لەو یارییەدا، هەردووکیان بەهۆی پێکان یاریگایان جێهێشت. جگە لەوەش هەریەک لە کاسیمیرۆ و ناچۆ بەهۆی راگیران ناتوانن هەفتەی داهاتووی لالیگا بەرامبەر خیتافی بەشداری ناکات.

بەر لە یارییەکەی خیتافی، رۆژی چوارشەممە ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی خولی پاڵەوانەکان رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە لە ئەنفیڵد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!