ئیتاڵیا

پیۆڵی: زڵاتان پێی وتم چی بە ناوبژیوان گوت

یاریگا-ستیفانۆ پیۆڵی راهێنەری یانەی ئەیسی میلان دەڵێت زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج رەتیدەکاتەوە سووکایەتی بە ناوبژیوان کردبێت.

لە یاری ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان ئەیسی میلان و پارما، زڵاتان بەکارتێکی سووری راستەوخۆ کرایە دەرەوە بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ناوبژیوانی یارییەکە فابیۆ ماریسکا.

پیۆڵی دوای یارییەکە وتی “قسەم لەگەڵ زڵاتان کرد، بەگوتەی ئەو هیچ سوکایەتییەکی بە ناوبژیوان نەکردووە و پێی وتووە “کەواتە تۆ ناتەوێت گوێ لە من بگریت؟”ئەوە کۆتا قسەبووە بە ناوبژیوانەکەی گوتووە بەر لەوەی دەربکرێت، هەرچەندە خۆم قسەم لەگەڵ ماریسکا نەکردووە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە بەو بارودۆخەوە توانیمان یارییەکە ببەینەوە”.

میلان بە ئەنجامی ٣-١ شکستی بە پارما هێنا شوێنپێی لە پلەی دووهەم قایمترکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button