ئیسپانیا

ژمارەیەكی پێوانەیی چاوەڕوانی میسی دەكات لە كلاسیكۆ

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ژمارەیەكی پێوانەیی نزیك دەبێتەوە.

ئەمشە كاتژمێر 10 بەكاتی كوردستان لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری بارسێلۆنا دەكات لە میانەی یاری لوتكەی هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا.

لە ئەگەری بەشداریكردنی میسی لە یاریەكەدا ئەوا ژمارەكەی سێرجیۆ ڕامۆس یەكسان دەكاتەوە كە بەشداری زۆرترین  كلاسیكۆیان كردبێت بە 45 یاری.

شایەنی باسە بەهۆی پێكانەوە ڕامۆس ناتوانێت بەشداری یاریەكەی ئەمڕۆ بكات و چاوەڕوان دەكرێت میسی سەركردایەتی بلاوگرانا بكات.

بۆ بیر هێنانەوە گرێبەستەكەی هەردوو كاپتنەكەی ڕیاڵ و بارسا لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت و تا ئێستا كەسیان گرێبەستەكانیان نوێ نەكردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button