ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ژووری خۆگۆڕینی بارسێلۆنا داوای گەڕاندنەوەی نێیمار دەکەن

یاریگا- دواکاری بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار دا سیلڤا بۆ ڕیزەکانی بارسێلۆنا زیادی کردووە و ئەم جارە یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە ئەو خواستەیان هەیە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، لە ژووری جل گۆڕینی بارسا هاوڕاییەکی زۆر هەیە لە نێو یاریزانەکان بە گشتی و بەتایبەت هاوتیمە کۆنەکانی نێیمار لە سەرووی هەمووشیانەوە لیۆنێل مێسی، بۆ گەڕانەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە پاریس سان جێرمانەوە بۆ بلاوگرانا.

سەرچاوەکە ئەوشی خستۆتە ڕوو کە ئەو خواستەی ژووری خۆگۆڕینی بارسا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی نێیمار، لەپێناو تۆکمەکردنەوەی یانە کەتەلۆنیەکەیە بۆ ڕکابەرایەتیکردنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ.

نێیمار لە هاوینی ساڵی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ گواسترایەوە بۆ پاریس. لەساڵاتی دواتردا چەند جارێک هەوڵی گەڕاندنەوەی درا بۆ گەڕاندنەوەی بۆ بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button