ئیسپانیا

بەپەلە: لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا بڵاوكردەوە.

بڕیارە سبەینێ لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری بارسێلۆنا بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یاریە زێدان لە تواكانی هەریەك لە ئیدین هازارد و سێرجیۆ ڕامۆس و دانی كارڤاخال و ڕافایل ڤاران بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو ، ناچۆ ، مارسێلۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، میندی ، كرۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ڤالڤێردی ، ئیسكۆ ، بنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤاسكێز ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ، ڕۆدریگۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button