ئیسپانیا

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كومان پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدا.

سبەینێ لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری بارسێلۆنا دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەكەدا كومان ووتی: 

– لەمدواییانەدا ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە و متمانەمان بە خۆمان هەیە.

– یاریەكی سەخت دەبێت بەرامبەر یانەیەك كە بە هەمان شێوە ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.

– ئەنجامی ئەم یاریە ئەوە ناگەیەنێت كە براوەی خول دیاریبكات ، یاری قورسی دیكە چاوەڕوانمان دەكات.

– ئێمە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری دەكەین كە بەشێوەیەكی بەرچاو باش بوون ، بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێكی باش دەڕۆین.

– پیكی و ڕۆبێرتۆ دوو یاریزانی گرنگن بۆ ئێمە نەك تەنها بۆ ئاستیان بەڵكو بۆ كەسایەتیان ئەوان بە جۆشن بۆ هاوكاریكردنی یانەكە ئامادەبوونیان یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ ئێمە.

– لێدوانەكانی كلۆپ سەبارەت بە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ؟ پێم وایە ئەمە نەبوونی ڕێزە بەرامبەر یانەیەكی گەورەی وەك ڕیاڵ مەدرید ، دەبێت ڕێز لەو یاریگایە بگیرێت كە یاری تێدا دەكەیت و ئەوان خەریكی ئەنجامدانی چاكسازین لە یاریگای سەرەكیان.

– هەموو كات سەخت بووە یاریكردن بە بێ هاندەر ، ئەوە سەختترینە بەڕای من.

– یاریكردن لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ یان هەر یاریگایەكی تر هیچ جیاوازی درووست ناكات نەبوونی هاندەر دەبێتە كێشە.

– بەڕای من هەموو یاریزانەكانم لە ئاستێكی جەستەی و هزری باشدان لە توانایاندایە باشترین پێشكەش بكەن ، منیش باشترین 11 یاریزانەكان دەستنیشان دەكەم.

– دەتوانم وەك ڕاهێنەرێك لە زۆر جێگا پشت بە تواناكانی دی یۆنگ ببەستم.

– من لەگەڵ ئەو كەسانەدا هاوڕا نیم كە ڕەخنە لە ڕیاڵ مەدرید دەگرن ، ئەوان یاریزانی باش و ڕاهێنەرێكی نایابیان هەیە.

– وەك دوای یاریەكەی ڤایادۆلیدیش ووتم هەفتەی فیفا كاریگەری لەسەر ئێمە و تەواوی یانەكانی دیكەش هەبووە ئەم هەفتەمان بە هەل زانی بۆ خۆ ئامادەكردنمان بۆ یاریەكە.

– مەدرید یاریزانی زۆریان پێكانی هەیە بەڵام بەرامبەر لیڤەرپول سەلماندیان كە كاریگەری لەسەریان نیە.

– سەیری مەدرید ناكەین سەیری خۆمان دەكەین ڕاستە ئەوان باش و بەهێزن بەڵام لە تواناماندایە بەشێوەی داواكراو یاری بكەین.

– هیوادارم سبەینێ میسی یەكلاكەرەوە بێت چاوەڕوانی باشترین ئاستی میسی دەكەین بەرامبەر مەدرید.

– دیمبلی یاریزانێكی خێرا و باشە دەتوانێت بە هەردوو قاچی یاری بكات و لێهاتووی زۆری هەیە لە یەك بەرامبەر یەك زۆر نایابە پێوویستە سبەینێ ئامادە بێت.

– گۆڕانی ناوبژیوان لە لاهۆزەوە بۆ مانزانۆ ئایا كاریگەری دەبێت؟ پێم وانیە ئێستا زۆر قسە لەسەر ئاستی ناوبژیوان بكرێت بە هاوكاری تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی ئەوە كاریگەری نابێت كە كێ دەبێتە ناوبژیوان.

-زێدان هیوای خواست میسی بمێنێتەوە ئایا تۆش پێت خۆشە ڕامۆس نەڕوات؟ پێم وایە لیگا بە هەبوونی گەورەكان باشترینە ، ناكرێت بەراوردی میسی و ڕامۆس بكرێت چونكە هەریەكەیان لە شوێنكی یاریگا یاری دەكەن ، بەلامهەردوو كیان گرنگن بۆ یانەكەیان منیش هیوادارم ڕامۆس لە ڕیاڵ و میسی لە بارسێلۆنا بمێننەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button