یاریگا

ئەفسانەیەکی ڕیاڵ: ڕۆشتنی مێسی له بارسا زۆر مایەی دڵتەنگیمان دەبێت

یاریگا- ئەفسانەیەکی مێژوویی یانەی یاڵ مەدرید هەستی خۆی خستە ڕوو ئەگەر هاتو لیۆنێل مێسی یانەی بارسێلۆنا جێ بهێڵێت.

کارلۆ سانتیانا، کە لە ماوەی ساڵانی 1971-1988 درێسی یانە شاهانەکەی پۆشیوە، لە لێدوانێکیدا پێش یاری کلاسیکۆی ۆژی شەممە، وتی: “زۆر جێگەی نیگەرانیی دەبێت گەر مێسی لە تۆپی پێی ئیسپانی بڕوات. ئەو شتی زۆر دەبەخشێتە  تۆپی پێی ئێمه (ئیسپانیا) و زۆریش پێشکەشی بارسێلۆنا دەکات. هەر بۆیە ڕۆشتی بە ئازار دەبێت.”

لیۆ و هاوڕێکانی ڕوو دەکەنە مەدرید بۆ دووەم کلاسیکۆی وەرزەکە ئەم جارە لە میانی هەفتەی 30ی خولەکە، کە لە ئێستادا بارسای پلەی دووەم بە دوو خاڵ لەپێش ڕیاڵی ڕکابەریەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button