چامپیۆنزلیگ

خلێفی:بردنەوە لە ناو جەرگەی بایرن دەستكەوتێكی مێژوویە

یاریگا-

ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە بایرن میونشن.

بایرن لە یاریگای ئەلیانز ئەرینای تایبەت بە خۆی تووشی شكستێكی سەخت هات و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەكەی بە پاریس سان جێرمان دۆڕاند.

لە دوای یاریەكە ناسڕ خلێفی بۆ پێگەی فەڕمی پاریس ووتی: بردنەو لە بایرن لە یاریگای خۆیاندا بردنەوەیەكی مێژووی دەبێت بۆ ئێمە ، توانیمان یاریەكە ببەینەوە سەرەڕای پێكانی زۆر و ئامادەنەبوونی زۆربەی یاریزانەكانمان.

هەروەها ووتیشی: یانەكەمان كارێكی زۆر باشیان كرد ،بەڵام هێشتا كارەكە كۆتایی نەهاتووە ،گێمێك كۆتایی هاتووە و گێمی دووەم لە یاریگای باخچەی شازادەكان ماوە هەفتەی داهاتوو ، بۆ بردنەوە دەچینەوە یاریگا.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەزمونی یاریزانەكانمان یارمەتیدەرمان دەبن لە خولی یانە پاڵەوانەكان ، یانەكەمان ڕووبەڕووبوونەوە بەهێزەكانی پێخۆشە و ئەوەمان سەلماند كە نایابین ، شانازی بە یاریزانەكان و دەستەی ڕاهێنەرانەوە دەكەم كارێكی نایابیان كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button