چامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لوتكەی نێوان بایرن و پاریس

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هانز فلیكی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن و ماوریسۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان بۆ یاریە ئاگرینەكەیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا بایرن میونشن میوانداری پاریس سان جێرمان دەكات لە میانەی یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگی وەرزی ڕابردوو هەردوو یانە ڕوووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكە بە بردنەوەی باڤاریەكان كۆتایی هات و توانیان نازناوەكە ببەنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە:

– بایرن میونشن:

نۆیەر ، پاڤارد ، سولی ، ئالابا ، دیڤیز ، كیمیچ ، گۆرێتزكا ، سانی ، مۆلەر ، كومان ، شۆبۆ مۆتینگ

-پاریس سان جێرمان:

ناڤاس ، كیریەر ، ماركینهۆس ، كیمبیپی ،دیالۆ ، جای ، هێرێرا ، دی ماریا ، نەیمار ، مباپێ ، كین

بابەتی زیاتر

Back to top button