چامپیۆنزلیگ

ڤینیسیۆس ستایشی كرۆس دەكات و هۆكاری ماچكردنی لۆگۆی ڕیاڵ ئاشكرا دەكات

یاریگا-

ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هۆكاری ماچكردنی لۆگۆی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرادەكات.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە لیڤەرپول بباتەوە و ڤینیسیۆس توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ( سەرجەم گۆڵەكانی یاریەكە ).

لە چاوپێكەوتنیدا دوای یاریەكە ڤینیسیۆس ووتی: بردنەوەیەكی گرنگ بوو ، ئەنجامێكی باش بوو ، زۆر بە سەختی هەولماندا بۆ گرنگترین كاتەكانی وەرز ، ئێمە زۆر دڵخۆشین.

هەروەها ووتیشی: نەمانهێشت لیڤەرپول بەو شێوەیەی دەیانەوێت یاری بكەن ، ئەوان گۆڵێكیان تۆمار كرد و بە هەمان شێوە لە یاری گەڕانەوە یاری دەكەین.

سەبارەت بەئەسیستەكەی كرۆس ووتی: ئەو یاریزانێكی نایابە و ئەفسانەیە هیچ كەس ناتوانێت وەك ئەو بێت ، ئەو زۆر شێوازی یاریكردنی هەیە ، من بە پەرۆشەوە سەیری ئەو ئەسیستە جوانەم كرد.

هەروەها سەبارەت بە ماچكردنی لۆگۆی ڕیاڵ مەدرید لاوەكەی سامبا ووتی: هەمیشە خەونم بە یاریكردن بۆ ئەم یانەیەوە بینیوە ، بۆیە هەموو كات لۆگۆكەی ماچ دەكەم ، باشترینم دەوێت بۆ یانەكەمان و هاندەرەكانمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button