ئه‌مریکائیتاڵیا

بۆڵت: رۆناڵدۆ لە میسی باشترە “

یاریگا
یوساین بۆڵت، راکەری جامایکی ئاشکرای دەکات لەسەر ئاستی هەبژاردەکان هاندەری ئارجێنتینایە، بەڵام ئەو کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە لیۆنێل میسی پێ باشترە.

بۆڵت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت ” من هاندەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینام و کریستیانۆ رۆناڵدۆش باشتر لە میسی دەزانم، لەسەر ئاستی یانەکانیش هاندەری مانچێستەر یونایتدم، لەو کاتەوەی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە لەو یانەیە بوو، بەردەوام هاندەری ئەو یانەیە بومە، تاوەکو ئێستاش هاندەری ئەو یاریزانەم و ئەو باشترینە ”.

راکەرە جامایکیەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتیشی رۆناڵدۆ بۆیە باشتر لە میسی دەزانێت، ئەو یاریزانە لە چەند خولێک یاری کردووە و هەمیشە سەرکەوتوو بووە.

Back to top button