چامپیۆنزلیگ

بەپەلە: ئەستێرەیەكی بایرن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا بایرن میونشن تووشبوونی ئەستێرەیەكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند پێش یاریەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان.

یانەی بایرن میونشن لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كەوا پشكنینەكانی سێرجی گنابری بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەرێنی بووە و یاریزانەكە لە ماڵەكەی خۆیدا دەمێنێتەوە.

ئەمە لە كاتێكدا كە یانە باڤاریەكە لە تواناكانی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكیش بێ بەش دەبێت بەرامبەر پاریس.

ڕۆژی چوارشەممە لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا بایرن میونشن میوانداری پاریس سان جێرمان دەكات لە میانەی یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button