چامپیۆنزلیگ

ئەستێرەیەكی دیكەی بایرن بۆ یاریەكەی پاریس دوورخرایەوە

یاریگا-

یسنەی بایرن میونشن گورزێكی دیكەی كوشندەی بەركەوت پێش ڕووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ڕۆژی چوارشەممە لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا بایرن میونشن میوانداری پاریس سان جێرمان دەكات لە میانەی یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی زۆربەی سەرچاوەكان و بە تایبەت ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی ئاماژەیان بەوە كردووە سێرجی گنابری بەشداری ڕاهێنانەكانی بایرنی نەكردووە و هۆكاری ئامادەنەبوونەكەی هێشتا دیاری نەكراوە بەوەش بەشداری یاریەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان ناكات.

شایەنی باسە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكیش بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button