ئیسپانیا

پالێوراوێكی سەرۆكایەتی ڕیاڵ مەدرید: زێدان ڕاهێنەرمان نابێت

یاریگا-

‎ئینریكی ڕیكیلمی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكایەتی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند زەینەدین زێدانی فەڕەنسی ڕاهێنەری یانەكە نابێت لە ئەگەری دەرچوونی لە هەڵبژاردنەكان.

‎ئینریكی ڕیكیلمی بەشێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند كەوا خۆی كاندید دەكات بۆ هەڵبژاردنەكانی پۆستی سەرۆكایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ئینریكی ڕیكیلمی

لە لێدوانەكانیدا دوای خۆ كاندیدكردنی ڕیكیلمی ووتی: یەكەم ئیش كە بیكەم گەڕاندنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە بۆ یانەكە.

هەروەها سەبارەت بە هالاند ووتی: قسەمان لەگەل دۆرتمۆند كردووە و دەیانەوێت بۆ وەرزێكی تر بیهێڵنەوە بەڵام ئەگەر گرێبەستێكی باشیان پێشكەش بكەین ڕازی دەبن.

سەبارەت بە زێدان ووتی: ئەو ڕاهێنەرمان نابێت ، من بە ڕاستی شێوازی یۆرگن كلۆپم خۆش دەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button