ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

نێیمار هەموو شتێکی یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، سەڕەرای بلاوبونەوەی دەنگۆی جێهێشتنی یانەکەی، بەڵام ئەو یاریزانە خۆی یەکلایی کردووەتەوە.

رۆژنامەی Telefootـی فەرەنسی زانیاریی دەستکەوتووە و باس لەوە دەکات ماوەیەکە یاریزانە بەڕازیلیەکەی شازادەکان رازی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بووە و ئامادەیە تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، چاوەڕێش دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، بە فەرمی گرێبەستە نوێیەکەی رابگەیێندرێت.

نێیمار تاوەکو هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە، چەند رۆژێکیشە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە بارسێلۆنا دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button