ئیتاڵیا

یوڤی داوا لە یاریزانەکانی دەکات وەرگرتنی مووچەکانیان دوا بخەن

یاریگا- یانەی یوڤێنتوس داوا لە یاریزانانی دەکات مووچەکانی ئێستایان دوا بخەن بۆ ساڵی دارایی 2021-2022.

بەگوێرەی هەواڵێکی کۆرێری دێلۆ سپۆرت، کارگێڕی خانمە پیرەکە هەمان داوای ساڵی ڕابردووی لە یاریزانەکانی دەکاتەوە بە دواخستنی بەشێک لە مووچەکانیان وەک ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە مانگەکانی سێ، چوار، پێنج و شەش بەو شێوەیان کرد و بۆ ئەم ساڵی 2020-2021 وەریان گرتەوە. بەوەش یوڤی توانی بڕی 90 میلۆن یۆرۆی دەست بکەوێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تا ئێستا هەڵوێستی یاریزانەکان ڕوون نییە بە قایلبوون بە دواخستنی مووچەکانیان، بەوپێیەی زۆڕێکیان ئەگەری جێهێشتنی یانەکەیان هەیە لە هاوینی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button