چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

پۆچێتینۆ: ئێمەش لە بایەرن کەمتر نین

یاریگا- ماوریسیۆ پۆچێتینۆ متمانەی تەواوی بە تیمەکەی هەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونە گەورەکەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەرامبەر بایەرن میونخ.

لە چاوپێکەوتنێکیدا کە ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەڕەنسی بڵاوی کردۆتەوە، ڕاهێنەرەکەی پاریس سان جێرمان دەڵێت: “ئێمە گەمژە نین، بایەرن تیمێکی ئاسان نییە و ئەوان ئێستا پاڵەوانی ئەورووپان، بەڵام ناشبێت خۆمان لەوان بە کەمتر بزانین. ڕوو دەکەینە میونخ و ڕێزی ڕکابەرەکەشمان دەگرین، بەڵام چاومان لە سەرکەوتنە بۆ چارەکی کۆتایی.”

لە درێژەی قسەکانیدا پۆچێتینۆ باسی لە بەشداری نەکردنیڕۆبێرتلیڤاندۆڤسکی کرد بۆ ئەو یارییه و گوتی: “بایەرن تەنها بریتی نیە لە لیڤاندۆڤسکی، سەرەڕای ئەوەی یاریزانێکی مەزنی ئەوانە. بەڵکو هێزی ڕاستەقینەی بایەرن لە یاریکردنیانە بە شێوەی کۆمەڵ.”

پی ئێس جی ئەمڕۆ کاتژمێر شەشی ئێوارە میوانداریی یانەی لیلی پلەی ڕیزبەندی دەکات کە بە هاوبەشی 63 خاڵیان هەیە و جەنگی گرتنە دەستی پێشەنگی دەکەن بە جیاوازیی خاڵ. ڕۆژی چوارشەممەیش ڕوو دەکەنە ئەڵمانیا بۆ ئەنجامدانی یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانە باڤارییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button