ئیسپانیا

ئەو هەشت یاریزانەی کە بارسا وەک جێگرەوە دایناون لە باری سەرنەگرتنی گواستنەوەی هالاند

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا له میانی هەوڵەکانیدا بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، هاوکات بیری لەوەش کردۆتەوە لیستێک لە یاریزانی دیکە ڕیز بکات وەک پلانی جێگرەوە لە باری سەرنەگرتنی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی دۆرتمۆند.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کارگێڕی بلاوگرانا بیریان لەوە کردۆتەوە ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک شکستیان هێنا لە گواستنەوەی هالاند، ئەوا کۆمەڵێک بژاردەیتر بخەنە لەپێشینەی کارەکانیان لە گواستنەوەکانی هاوینەدا.

ئەو سەرچاوەیە ئامانجەکانی دیکەی بارساری ئاشکرا کرد و ناوەکانی بڵاو کردەوە کە بریتین لە؛ ڕۆمیلۆ لوکاکو و لاوتارۆ مارتینێز (ئینتەر میلان)، هاری کین (تۆتنهام)، ئالیکساندەر ئیزاک (ڕیاڵ سۆسیداد)، پاولۆ دیبالا (یوڤێنتوس)، سێریۆ ئەگوێرۆ (مان سیتی)، مێمفیس دێپای (لیۆن) و داروین نونێز لە یانەی بەنفیکا.

ئەوە لە کاتێکدایە یانە کەتەلۆنییەکە بە قەیرانی داراییدا تێدەپەڕێت و نیازی هەیە لە مووچەی یاریزانەکانی کەم بکاتەوە بۆ دەربازبوون لەو تەنگەژەیە و ئەنجامدانی گرێبەستی بەرچاو.

بابەتی زیاتر

Back to top button