ئه‌وروپا

مباپێ: بە خۆم دەڵێم من لە میسی و ڕۆنالدۆ باشترم

یاریگا-

كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات پێی وایە لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی باشترە.

مباپێ لە چاوپێكەوتنیدا بۆ RMC ووتی: من؟ بێگومان ئەمە گرنگە چونكە كاتێك لە بارودۆخێكی خراپدا بیت كەس پشتت ناگرێت ، ئەوە تەنها ئەركی خۆت دەبێت ، دەبێت وا لە خۆت بكەیت كە توانای هێنانە خوارەوەی شاخت هەیە.

هەروەها ووتیشی: كەس لە من تێناگات ، كاتێك باش نیت كەس نایەت بۆ مالەكەت و هەواڵت بپرسێ ، دەبێت خۆت بە دەستی خۆت و بە مێشكی خۆت باشتری بكەیت تەنها خۆت ، دەبێت وا لە خۆت بكەیت كە دەتوانیت هەموو شتێك بكەیت.

هێرشبەرە فەڕەنسیەكە بەردەوام بوو ووتیشی: هەر كاتێك دەچمە یاریگا ، هەموو جارێك بە خۆم دەڵێم من باشترینم ، لەگەل ئەوەشدا لەو یاریگایانە یاریم كردووە كە میسی و ڕۆنالدۆ یاریان لێكردووە ، ئەوان لە من باشترن ، ملیارێك شتی لە من باشتریان كردووە ، بەڵام لە مێشكی خۆمدا دەڵێم من باشترینم.

یاریزانە 22 ساڵانەكە بەردەوام بوو ووتیشی: ئەوە ڕوودەدات چونكە بەمشێوەیە سنور بۆ خۆت دانانێیت و باشترین هەوڵی خۆت دەدەیت ، بۆ من تۆپی پێ تەنها ئەوە نیە كە پەنا بۆ لێدانێكی سزا ببەیت تا گۆڵ بكەیت یان موچەیەكی بەرزتر لە هاوڕێكانت هەبێت ، بۆ من تەنها ئەوە نیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button