ئینگلتەرا

گواردیۆلا: هیچ هێرشبەرێك لە وەرزی داهاتوودا ناگوازینەوە

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هەلوێستی یانەكەی سەبارەت بە گواستنەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئاشكرا كرد.

هالاند بە ئاستە بەرزەكەی چاوی زۆربەی یانە گەورەكانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە و یەكێك لەو یانانەش مانچێستەر سیتیە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیستەر سیتی گواردیۆلا ووتی: ئەستەمە بتوانین شوێنگرەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ بدۆزینەوە دوای ئەو ئەنجامانەی بۆ یانەكە بەدەستیهێناوە.

سەبارەت بە گواستنەوەی هێرشبەرێكی نوێ بۆ یانەكەیان ووتی: بەو نرخانەی ئێستا هیچ هێرشبەرێك ناكڕین ، ئەوە مەحاڵە ، ناتوانین بەرگەی بگرین.

بەردەوام بوو ووتی: هەموو یانەیەك بڕە پارەیەكی خۆی هەیە ، ئێمەش وەك هەموو یانەیەك ، نازانم چی ڕوودەدات ، گەورەترین ڕێژە ئەوەیە كە ئێمە هیچ هێرشبەرێك ناگوازینەوە وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button