ئیسپانیا

دوو یاریزانی پێكراوی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان

یاریگا-

ئەمڕۆ لە هەواڵێكی خۆشدا بۆ هاندەرانی مەدرید دوو یاریزانی پێكراوی یانەكە گەڕاونەتەوە ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان پێش یاریە چارەنووسسازەكانیان.

وا بڕیارە ڕۆژی شەممە ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ئیبار بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.

لە ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانی ئەمڕۆ دوو یاریزانی پێكراو ئەوانیش ئیدین هازارد و تۆنی كرۆسن گەڕاونەتەوە ، دوای ئەوەی ڕاگەیەندرابوو كە ناتوانن بەشداری یاریەكەی بەرامبەر لیڤەرپول بكەن.

سێشەممەی داهاتوو لە یاری لوتكەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button