ئیسپانیا

کاسیمێرۆ: ڕیاڵ بۆ هەردوو نازناوەکە دەجەنگێت

یاریگا- کارلۆس کاسیمێرۆ بڕوای خۆی بە توانای یانەکەی پیشاندا کە لەو دوو نازناوەی ماوە لە بەردەمیاندا، سەرکەوتن بە دەست بهێنن.

سبەی ڕیاڵ لە میانی یارییەکانی خولی ئیسپانیا بەرامبەر ئیبار یاریی دەکات، پێش تاقیکردنەوە قورسەکانی لیڤەرپوول و بارسێلۆنا یەک لە دوای یەک. کاسیمێرۆ لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ TVE وتی: “هەموو کەس دەزانێت ئێمە چیمان لە توانادایە و ئەنجامیشی دەدەین. تا کۆتایی دەجەنگین. دەزانین ئەوە قورسە، بەڵام شەڕی هەردوو نازناوەکە دەکەین.”

دوای ئیبار، کاسیمێرۆ و هاوڕێکانی ڕۆژی 6ی ئەم مانگە یاریی چوونی لیڤەرپوول و پاش چوار ڕۆژیش دووەم کلاسیکۆی وەرزەکە ئەنجام دەدەن، پێش یاریی گەڕانەوەی ڕێدز لە 14ی مانگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button