جیهان

گرانترین دە یاریزان كە هیچ یاریەكی نێودەوڵەتیان لەگەل هەڵبژاردەكەیان ئەنجام نەداوە

یاریگا-

بە كۆتاییهاتنی یاریەكانی ڕۆژی چوارشەممە پشووی 10 ڕۆژی نێودەوڵەتی فیفا كۆتاییهات و سەرجەم یاریزانەكان دەگەڕێنەوە یانەكانیان.

پێگەی ترانسفەر ماركێت تایبەت بە نرخی یاریزانەكان لیستی گرانترین یاریزانەكانی ئامادەكردووە بە پێی نرخی ئێستای بازاڕ كە هیچ یاریەكی نێودەوڵەتیان لەگەڵ هەلبژاردەكانیان ئەنجام نەداوە و یاریزانە فەڕەنسیەكان پشكی شێریان بەركەوتووە.

لیستی گرانبەهاترین 10 یاریزان كە هیچ یاریەكی نێودەوڵەتیان لەگەڵ هەلبژاردەكانیان ئەنجام نەداوە:

  1. جولیس كوندی فەڕەنسی ( سێڤییا ) 60 ملیۆن یۆرۆ
  2. تیۆ هێرناندێزی فەڕەنسی ( میلان ) 50 ملیۆن یۆرۆ
  3. ئیمیریك لاپۆرتی فەڕەنسی ( مان سیتی ) 50 ملیۆن یۆرۆ
  4. دیگۆ كارلۆسی بەڕازیلی ( سێڤییا ) 50 ملیۆن یۆرۆ
  5. فلۆریان فریتز ئەلمانی ( بایرن لیڤەركوزن) 45 ملیۆن یۆرۆ
  6. ئارۆن بیساكای ئینگلیزی ( مان یونایتد ) 40 ملیۆن یۆرۆ
  7. موسا دیابی فەڕەنسی ( بایرن لیڤەركوزن)  38 ملیۆن یۆرۆ
  8. ئیبراهیم كوناتی فەڕەنسی ( لایپزیگ ) 35 ملیۆن یۆرۆ
  9. ئەنخیلینۆی ئیسپانی ( لایپزیگ ) 35 ملیۆن یۆرۆ
  10. كارلۆس سۆلێری ئیسپانی ( ڤالینسیا ) 35 ملیۆن یۆرۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button