جیهان

ڕاهێنەری مەقدۆنیا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە ئەڵمانیا

یاریگا-

ئیگۆر ئەنجیلۆڤسكی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەقدۆنیا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوە مێژوویەكەیان بەرامبەر ئەڵمانیا.

مەقدۆنیا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە خاكی ئەلمان لە ئەڵمانیا بباتەوە لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرەكەی مەقدۆنیا ووتی: گەلەكەمانمان جارێكی دیكە سەربەرز كرد ، لە بەردەم هەلبژاردەیەك كە چوارجار پاڵەوانی جیهانە و سێ جاریش پاڵەوانی ئەوروپا.

هەروەها ووتیشی: هەڵبژاردەكەی ئێمە پاڵەوانی ئێمەن ، هەموو گەلی مەقدۆنیایان خستە سەر پێ.

شایەنی باسە بەو بردنەوەیە مەقدۆنیا چوویە پلەی كۆمەلەكەی و ئەڵمانیاش لە پلەی سێیەم دێت دوای ئەنجامدانی سێ یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button