ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس رکابەری لەسەر یاریزانێکی ئەیسی میلان دەکەن

یاریگا
ئالیسیۆ رۆمانیۆلی، بەرگریکاری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی نزیکە لە جێهشتنی یانەکەی و هەردوو یانەی بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە و رکابەری یەکتری دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە رۆسێنەری ئامادەنیە گرێبەستی بەرگریکارەکەی یانەکەی نوێ بکاتەوە، چونکە داوای دوو ئەوەندە لە موچەکەی ئێستا کە سێ ملیۆن یۆرۆیە دەکات، بۆیە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس ئامادەن ئەو بەرگریکارە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە. لەلایەن خۆشیەوە مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی لە هەوڵی ئەوەدایە رێکەوتن لەگەڵ میلان بکات.

رۆمانیۆلی لە ساڵی 2015 بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ لە رۆما گواسترایەوە ئەیسی میلان و لە هاوینی ساڵی داهاتووش گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی دێت.

Back to top button