ئه‌وروپایاریگا

قۆڵبەندەکەی ڕۆناڵدۆ دەبێتە سەرچاوەیەکی باشی پارەدارکردن بۆ منداڵێکی نەخۆش

یاریگا- ڕەنگە تووڕەبوونەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەی بەرامبەر سڕبیا کاتێک گۆڵێکی دروستی بۆ هەژما نەکرا، بە خێر بشکێتەوە بۆ منداڵێکی نەخۆشی سڕبی کە پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەگرییەکی قورسە بە تێچوونێکی زۆر.

ڕۆناڵدۆ لە کۆتا خولەکەکانی یاریی نێوان پورتوگال و سربیادا تۆپێکی ئارستەی گۆڵ کرد و بە تەواوەتی هێڵی گۆڵی بڕی، بەڵام ناوبژیوان و یاریدەری سەر هێڵ بە گۆڵیان دانەنا و، ئەوە بووە هۆی تووڕەبوونی ئەفسانە پورتوگالییەکە و له دوای فیکەی کۆتایی بەدەم هەڵچوونەکانییەوە قۆڵبەندی کاپتنێتی فڕێدایە سەر چیمەنی یاریگاکە.

پێگەی ئێس پی ئێنی وەرزشی بڵاوی کردۆتەوە، کە کرێکارێکی یاریگاکە قۆڵبەندەکەی دۆنی هەڵگرتۆتە و داویەتی بە ڕێکخراوێکی منداڵان تا وەک هەڵمەتێکی پارەبەخشین بەکار بهێنرێت بۆ کۆکردنەوەی بڕە پارەیەک بۆ منداڵێکی نەخۆشی تەمەن شەش مانگان کە لە ماسوولکەکانی دڕکەپەتکیدا پێویستی بە نەشتەرگەرییەکە بە تێچوونی 2.5 ملیۆن یۆرۆ.

ڕۆژنامەی تێلەگرافی سربی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە لە یەکەمین کاتژمێرەکانی ئاشکراکردنەکەدا، قۆڵبەندەکەی دۆن ژمارەی پێوانەیی شکاندووە لە سەرتاسەری وڵاتدا لە ڕووی کەلوپەلە وەرزشیەکاندا و ڕەنگە چیتر گەیشتن بەو بڕە پارەیەی کە نەشتەگەریی منداڵەکە دەیەوێت، گرفتێک نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button