ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس داخوازییەکانی خۆی دیاری کرد بۆ دەستبەرداربوون له مباپێ

یاریگا- پاریس سان جێرمان ئاستی داخوازییەکانی خۆی بۆ ڕیاڵ مەدرید دیاری کرد له بەرامبەر دەستبەرداربوون لە کیلیان مباپێ.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ABC ئیسپانی، یانە فەڕەنسییەکە لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی مباپێ، دوای بڕی 165 ملیۆن یۆرۆ و ڤینیسۆس جونیۆر دەکات.

گرێبەستی مباپێ لەگەڵ پی ئێس جی لە کۆتایی ساڵی داهاتوو بەسەر دەچێت و ئەم داخوازییەی یانەکەشی بۆ ترسی لە دەستدانێتی کە دوای ئەو وادەیە بە خۆڕایی پاریس بۆ بەرژەوەندی ڕیاڵ جێ بهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button