ئه‌وروپا

یەكەم لێدوانی بێنزیما دوای نزیكبوونەوەی لە زیندانیكردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی یەكەم لێدوانی خۆیدا سەبارەت بە ئەگەری زیندانیكردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ، دوای ڕووداوەكەی ڤالبوینای هاونیشتیمانی.

دادگای فەڕەنسا بەروارێكی دەستنیشان كرد تا بێنزیما لە دادگا ئامادە بێت، دوای ڕووداوەكەی ڤالبوینا كە لە ساڵی 2015 ڕوویدا.

سەبارەت بەم ڕووداوە كەریم بێنزیما لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی: ” لە كۆتاییدا ئەم ڕووداوە كۆتایی دێت بۆ هەمیشە ”.

وا چاوەڕوان دەكرێت بێنزیما لە بەرواری 20 بۆ 22ی مانگی دەی ئەمسال لە دادگا ئامادە بێت و پێشبینی دەكرێت ئەگەر تۆمەتەكە ڕاست بێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button