گرنگترین

فەرمی: بایرن میونشن ماوەی دووركەوتنەوەی لیڤاندۆڤسكی ڕاگەیاند

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا پەڕەی فەڕمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ماوەی دووركەوتنەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەكەی ڕاگەیاند.

لیڤاندۆڤسكی لە یاری هەلبژاردەكەی بەرامبەر ئەندۆرا تووشی پێكان هات لە ئەژنۆیدا و بەهۆیەوە لە خولەكی 63 یاریگای جێهێشت.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری بایرن میونشن لە تویتەر ڕایگەیاند هێرشبەرەكەیان بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بەوەش یانە  باڤاریەكە  گورزێكی كوشندەی بەركەوت بە لە دەستدانی گۆڵكارەكەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە هەردوو یاری هاتن و چوون لە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button