ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپوول لەگەڵ شوێنگرەوەی ڤان دایک نزیکە لە رێکەوتن

یاریگا
کارگێری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ماوەیەکە لەگەڵ ئیبراهیم کۆناتێ بەرگریکاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا لە گفتوگۆدایە و ئەو یاریزانە نزیکە لەوەی بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی ئاشکرای کردووە، رێدز ئەم وەرزە بە هۆی پێکانەکەی ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری هۆڵەندی، ئەنجامەکانیان وەکو پێویست نین و چاوەڕێش دەکرێت لە بەشداری کردنی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بێ بەش بن، بۆیە ئەو یانەیە لەسەر داوای یۆرگێن کلۆپ راهێنەری یانەکەیان، لەگەڵ بەرگریکارەکەی یانە ئەڵمانیەکە گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە و هەردوولا نزیکن لە رێکەوتن.

یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کۆناتێ بە 34 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە و لیڤەرپولیش ئامادەیە ئەم پارەیە خەرج بکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە مانچێستەر یونایتدیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

Back to top button