ئیتاڵیا

ژمارەیەكی پێوانەیی چاوەڕوانی مانچینی دەكات لەگەڵ ئیتاڵیا

یاریگا-

ژمارەیەكی پێوانەیی چاوەڕوانی ڕۆبەرتۆ مانچینی دەكات لەگەڵ هەلبژاردەی ئیتاڵیا.

ئیتاڵیا توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بولگاریا بباتەوە لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

پێگەی فوتبۆل ئیتاڵیا ئاشكرایكرد یاریەكەی شەوی ڕابردوو یاری ژمارە 24 بوو كە هەڵبژاردەی ئیتاڵیای شكستی نەهێناوە و توانیویەتی 19 یاری براوە بێت.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد ئەگەر لە یاری داهاتوویان بەرامبەر لیتوانیا شكست نەهێنن ئەوا ژمارەكەی مارچیلۆ لیپی یەكسان دەكەنەوە كە 25 یاری تووشی هیچ شكستێك نەبوو.

هەڵبژاردەی ئازۆری كۆی خاڵەكانی بۆ شەش خال بەرزكردەوە و پێشەنگی كۆمەلەكەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button