ئیسپانیا

گارسیا ڕاستی پەیوەندیكردن بە بارسێلۆنا لە وەرزی داهاتوو ڕووندەكاتەوە

یاریگا-

ئیریك گارسیا بەرگریكاری لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە دەكات لە وەرزی داهاتوودا.

گرێبەستەكەی گارسیا لەگەڵ سیتی لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت و یاریزانەكە ڕەتیكردووەتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

زۆربەی سەرچاوەكان باس لە نزیكبوونەوەی دەكەن لە یانەی بارسێلۆناوە.

سەبارەت بە داهاتووی خۆی گارسیا ووتی: با چاوەڕێ بكەین و بزانین ، من ئێستا سەرنجم لەسەر مانچێستەر سیتی و ئیسپانیایە، دوای كۆتایهاتنی وەرز دەیبینین.

هەروەها سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە ووتی: نازانم كە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكەم یان نا ، با چاوەڕوان بین و بزانین لەو چەند مانگەی دوایدا چی ڕوودەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button