خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ پەیامێکی لەسەر رووداوەکەی یاری سڕبیا بڵاوکردەوە

یاریگا-شەوی رابردوو لە کۆتا چرکەساتەکانی یاری نێوان پۆرتوگال و سڕبیا، گۆڵێکی دروستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەژمارنەکرا.

ئەمەش توڕەبوونی کاپتنەکەی پۆرتوگالی لێکەوتەوە و لە چوونە دەرەوەی لە یاریگا شارەی کاپتنی فڕێدا.

رۆناڵدۆ دوای ئەو رووداوە لە پێگەی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ” بەستنی شارەی کاپتنی پۆرتوگال یەکێکە لە گەورەترین شانازی و دەستکەوتەکانی ژیانم، هەمیشە بە هەموو توانام توانای خۆم دەخەمە گەڕ بۆ وڵاتەکەم، بەڵام هەندێک رووداو  قبوڵکردنیان زەحمەتە، بە تایبەت کە تەواوی نەتەوەیەک بەهۆیەوە زەرەرمەند دەبێت. بەڵام سەرمان بەرز رادەگرین و رووبەرووی سەرکێشی دوای ئەمە دەبینەوە”.

گۆڵە رەتکراوەکەی کریستیانۆ، پۆرتوگالی دەکردە خاوەنی سێ خاڵی یارییەکە پاش بەرامبەربوونیان بە ئەنجامی ٢-٢ تا کۆتا چرکەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button