ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

تۆتی: هیوادارم محەمەد سەڵاح چامپیۆنس لیگ بەدەست بهێنێت

یاریگا- فرانچیسكۆ تۆتی ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵیا و ڕۆما دڵخۆشە بەو ئاستە بەرزەی سەڵاح پێشكەشی دەكات.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا تۆتی ووتی: سەڵاح یاریزانێكی جیهانیە، بەڕای من باشترین یاریزانە لە جێگای یاریكردنی خۆی، ڕۆشتنی لە ڕۆماوە بۆ لیڤەرپول زیاتر ئاستی بەرەو پێشەوە ڕۆشتووە.

هەروەها ووتیشی: لە كۆتا پەیوەندیماندا هیوای بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگم بۆ خواست ، هیوادارم لیڤەرپول نازناوەكە بەدەس بهێنێت.

سەڵاح پێش ئەوەی تۆتی واز لە یاریكردن بهێنێت لە ڕۆما وەرزێك پێكەوە یاریانكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button