ئه‌وروپا

مۆدریچ بوو بە خاوەنی ژمارەیەکی مێژوویی لەگەڵ کرواتیا

یاریگا- لوکا مۆدریچ بە فەرمی بوو بە خاوەنی ژمارەیەکی مێژوویی لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا.

ئەمشەو لە میانی یاریەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی کرواتیا له دووەم یاری خۆیدا میوانداریی قوبرسی کرد [گێمی دووەمی یارییەکەیە]  و کە بۆ مۆدریچی کاپتن یادمەندنییەکی تایبەت و لەبیرنەکراو دەبێت.

یاریسازە بەئەزموونەکە بەو یارییه گەیشتە 135 بەشداریی خۆی له مێژووی کرواتیا و پێش داریۆ سێرنای هاونیشتیمان دایەوە.

لای خۆیانەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی تایبەت پیرۆزباییان لە لوکا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button