ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مارکا: ڕیاڵ وەڵامێکی کورت و پوختی بریکارەکەی ڕۆناڵدۆی دایەوە

یاریگا- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕێی بریکارەکەیەوە وەڵامی یەکلاکەرەوەی وەرگرت لەسەر بابەتی گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕاپۆرتە جیاوازەکان باسیان لەوە دەکرد کە خۆرخێ مێندێزی بریکاری ڕۆناڵدۆ، گەڕاندنەوەی ئەو ئەفسانە پورتوگالییەی بۆ کارگێڕی مێرینگی پێشنیاز کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ڕیاڵ له وەڵامێکی کورت و پوختدا بەو بریکارەی ڕاگەیاندووە: “سوپاس بۆ تۆ، بەڵام نەخێر.”

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات کە یانە شاهانەکە دەزانن گەڕاندنەوەی دۆن لە یوڤیەوە بۆ قەڵای سپی، بڕێکی باش لەسەر گەنجینەی یانەکە دەکەوێت و لە هەمان کاتیشدا لە بری بیرکردنەوه لە کڕینەوەی ڕۆناڵدۆ، نیازیان گواستنەوەی هێرشبەری گەنجە.

بابەتی زیاتر

Back to top button