ئه‌وروپا

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ نزیك بووە لە پەیوەندیكردنی بە بایرن میونشنەوە

یاریگا-

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و  ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی یاری بۆ سەرجەم خولە بەهێزەكان كردووە جگە لە خولی ئەڵمانی.

ئیبرا لە مالمۆی سویدیەوە دەستی بە یاریكردن كردووە و دواتر بۆ ئەیاكس و دواتر لە خولی ئیتاڵی و ئینگلیزی و ئیسپانی و فەڕەنسی و ئەمریكیش یاری كردووە.

كریستیان فالك ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی هەوڵەكانی بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی ئیبراهیمۆڤیچ ئاشكرا كرد، ئەو كاتەی ئۆلی ئۆنێس سەرۆكی یانەكە بووە.

هەروەها ڕوونیشیكردەوە ئەو هەولە چەند ساڵێك پێش ئێستا بوو بەڵام بەهۆی زۆر موچەی ئەستێرە سویدیەكە شكستیهێنا كە ئەو كات لەگەڵ بارودۆخی دارایی یانەكەوە نەدەگونجا.

شایەنی باسە هێرشبەرە سویدیەكە دوای پێنج ساڵ لە وازهێنانی یاریكردنی نێودەوڵەتی دووبارە گەڕایەوە یاریكردن بۆ هەلبژاردەكەی توانی تاكە گۆڵەكەی سوید بەرامبەر جۆرجیا درووست بكات.

لەم وەرزەدا ئەستێرە 39 ساڵانەكە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە لەگەل میلان بەجۆرێك لە 23 یاریدا 17 گۆڵی تۆمار كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button