ئیسپانیا

پۆیۆل: قسەم لەگەل میسی كردووە و دەبێت ڕێز لە بڕیارەكانی بگرین

یاریگا-

كارلیس پۆیۆل ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا باس لە ئاستی ئەم دواییانەی بارسا دەكات لەژێر ڕاهێنەرایەتی ڕونالد كومان.

پۆیۆل لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: گۆڕانكاریەك لە ڕۆحیەتی بارسا كراوە ، ئەوەش زۆر بە ڕوونی دیارە وەك لە یاری گەڕانەوەی جامی شا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بینیمان.

هەروەها ووتیشی: بارسێلۆنا پلانێكی نوێی هەیە بە ڕاهێنەرایەتیكردنی ڕاهێنەرێكی نوێ و یاریزانی لاو ، كە دەتوانن كێبڕكێی خولی ئیسپانی و جامی شا بكەن.

سەبارەت بە پیدری ووتی: پیدری ناناسم بەڵام وا دیارە كەسێكی زۆر باش و لێهاتووە كە ئینێستامان بیر دێنێتەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: كاتێك میسی ژمارەكەی چاڤی یەكسان كردەوە قسەم لەگەڵی كرد ئەو لە بارودۆخێكی باشدایە و ئارەزووی یاریكردن دەكات ، مانەوەی میسی هەواڵێكی زۆر خۆشە بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا ، لەو باوەڕەدام ئەو لە باشترین شوێندایە ، بەڵام هەموو كەس بڕیارێكی تایبەت بە خۆی هەیە ، بۆیە پێوویستە ئەو بڕیارەی لیۆ دەیدات ڕێزی لێ بگرین.

بابەتی زیاتر

Back to top button