ئیسپانیا

دوای کرۆس.. هێڵی ناوەندی ڕیاڵ گورزێکیتری بەرکەوت

یاریگا- هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید گوزرێکی بەرکەوت دوای کەمتر له 24 کاتژمێر هەواڵی پێکانی تۆنی کرۆس.

ڕۆژنامەی asی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە فێدی ڤاڵڤێردی نەیتوانیوە کۆتا بەشە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ لەگەڵ؟ڕیاڵ مەدرید تەواو بکات بەهۆی ئەو پێکانەی لە لاقی ڕاستیدا بۆی دروست بووە.

سەرچاوەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانە ئۆرۆگواییەکەی ئاشکرا کردووە ڕاگەیەنراوە کە لای کەم 14 ڕۆژی پێ دەچێت تا چاکبوونەوەی.

بەوەش ڤاڵڤێردی یاریی داهاتووی یانەکەی بەشدار نابێت کە 3ی مانگی داهاتووە. ڕیاڵیش نایەوێت تا یارییەکەی لیڤەرپوول کە 6ی هەمان مانگە، هیچ سەرکێشیەکی پێوە بکات لەکاتێکدا لە ئێستادا تۆنی کرۆسی کێشەی ماسوولکەی ڕانی بۆ دروست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button