چامپیۆنزلیگگرنگترین

تۆنی کرۆس بە پێکەنینەوە باس لە پێناڵتیەکەی رودیگەر دەکات

یاریگا –

تۆنی کرۆس بە پێکەنینەوە باس لە لێدانە سزاکەی ئانتۆنی رودیگەر دەکات کە شەوی رابردوو ریاڵ مەدریدی گەیاندە یاریی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە دوای لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

یارییەکەی مانچێستەری سیتی و ریاڵ مەدرید له یاریگای ئیتیحاد، ناسنامەی چەند پاڵەوانێک دەرکەوتن. یەکێکیان رودیگەر بوو کە بە درێژایی 120 خولەک ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد.

سەبارەت بەوەی ئایا کرۆس ئامۆژگاری بەرگریکارە ئەڵمانییەکەی کردبوو لە جێبەجێکردنی کۆتا لێدان، ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە بە پێکەنینەوە وتی

ئامۆژگاری بۆ رودیگەر؟ لە ڕاستیدا ئەو تاکە یاریزان بوو متمانەم پێنەبوو لێدان جێبەجێ بکات.

شاهانەکان لە چوارگۆشەی زێڕین رووبەرووی بایەرن میونخ دەبنەوە.

لێدانەکەی رودیگەر:

بابەتی زیاتر

Back to top button