ئیسپانیا

ڕیاڵ لەبەر ئەم هۆکارە ئیراهیم دیاز دەگەڕێنێتەوە قەڵای سپی

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدرید پلانی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئیبراهیم دیاز بۆ قەڵای سپی، لە باری ڕۆشتنی یەکێک لە ئەستێرەکانی.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان لوکاس ڤازکێز ڕەتی کردۆتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ شاهانەکان نوێ بکاتەوە و یانەکانی بایەرن میونخ و ئارسیناڵ و تۆتنهام خواستیان لەسەرە، وەک دەگوترێت.

وەک ڕۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە، بەرپرسانی ڕیاڵ سەرسامن بەو ئاستەی دیاز لەگەڵ ئەی سی میلاندا پێشکەشی دەکات و بیرۆکەی گەڕاندنەوەیان لا گەڵاڵە بووە وەک پلانی جێگرەوە ئەگەر هاتوو ڤازکێز ڕۆشت.

دیاز کە ئێستا بە خواستن لەگە ڕۆسۆنێریە، ئەم وەرزە لە 31 بەشداریدا بە درێسی ئەو یانەیە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان توانیویەتی پێنج گۆڵ تۆمار بکات و سێ گۆڵیش دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button