ئیسپانیا

ڕۆناڵدۆ مەرجێك بۆ گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید دادەنێت

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی مەرجێك بۆ گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید دادەنێت لە هاوینی داهاتوودا.

لە دوای كرانە دەرەوەی یوڤێنتوس لە چامپیۆنسلیگ سەرچاوەكان ئاماژەیان بە گەڕانەوەی دۆن كرد بۆ قەڵای سپی.

بەپێی ڕادیۆی كادینا كۆپی ئیسپانی ڕۆناڵدۆ مەرجێك بۆ گەڕانەوە دادەنێت ئەویش ئەوەیە كە لەلایەن بەرپرسانی ڕیاڵەوە داوابكرێت بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دووبارە درێسی مێرینگی بپۆشێتەوە.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە كە كریستیانۆ لەو باوەڕەدایە هێشتا زۆری ماوە پێشكەشی بكات بۆ ڕیاڵ مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button