ئیسپانیا

مێسی بە زمانی ژمارەکان له ساڵی 2021

یاریگا- شەوی ڕابردووش جارێکیتر لیۆنێل مێسی و هاوڕێکانی بە ئاستی بەرزەوە دەرکەوتن کاتێک بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک ڕیاڵ سۆسدادیان شەرمەزار کرد.

مێسی کە با باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشان کرا، توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و گڵێکیش درست بکات.

زمانی ژمارەکان پێمان دەڵێن ساڵی 2021 ساڵی ئاستبەرزی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکەیە لە ڕووی گۆڵ تۆمارکردن و دروستکردنەوە. بەشێوەیەک لە ئەنجامدانی 12 یاریی توانیویەتی 15 گۆڵ تۆمار بکات و 7 گۆڵیش بۆ هاوتیمەکانی دروست بکات و لە سەرجەم ئەو یارییانەدا دەستی هەبێ لە تۆماری گۆڵ بۆ یانەکەی.

هەر ئەو یاریە تایبەتمەندی خۆی هەبوو بۆ لیۆ کە بەشداریکردنی بە درێسی بارسیلۆناوە لە 768 یاریی، کردی بە ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی بلاوگراناداو پێش چاڤی هێرناندزی دایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button