ئینگلتەرا

یەکێتی تۆپی پێی بەریتانیا ماوەی گواستنەوەکانی هاوینەی دیاریکرد

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی بەریتانیا ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانانی دیاریکرد.

ماوەی ڕێگەپێدراوی بازاڕەکانی گواستنەوە لەو وڵاتە ئەمڕۆ 16ی مانگ دەستی پێکرد و تا 8ی مانگی ئۆگەست کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە و کاتژمێر 11 بە کاتی بەریتانیا، بەردەوامیی دەبێت.

بۆ زانین، ماوەی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یاریزانان لە خولێکەوە بۆ خولێکیتر جیاوازیی هەیە و ڕێسای تایبەت بە خۆیان هەیە. بە گوێرەی ئەو ماوە دیاریکراوەی یەکێتی تۆپی پێی بەریتانیا دەستنیشانی کردووە، کۆتا ڕۆژی گواستنەوەکە دەکاتە دوو ڕۆژ پێش دەستپێکی وەرزی نوێی خولی ئینگلیزیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button