یاریگا

باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ دیاری کرا

یاریگا- باشترین یاریزانی یارییەکانی هەفتەی کۆتایی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ دەستنیشان کرا.

پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە، کیڤن دیبروینی مان سیتی بەرامبەر بروسیا موشنگلادباخ، نگۆلۆ کانتی لە یانەی چێڵسی بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید، جۆشوا کیمیچی بایەرن میونخ بەرامبەر لازیۆ و لوکا مۆدریچی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەتاڵەنتا بوون.

ناوەڕاستکارەکەی مێرەنگی توانی کێبڕکێکە بباتەوە دوای پیشاندانی ئاستێکی ناوازە لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر میوانە ئیتاڵییەکەیان و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی. لوکا لەو یارییەدا ئەسیستی گۆڵی یەکەمی کرد و بە ڕێژەی %94 پاسەکانی دروست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button