چامپیۆنزلیگ

دینامۆ زەگرەب یادەوەرییە تاڵەکانی مۆرینهۆی نوێ کردەوە

یاریگا- یانەی دینامۆ زەگرەب لە ڕیمۆنتادایەکی لەبیرنەکراودا توانی تۆتنهام لە یۆرۆپالیگ بکاتە دەرەوە.

تیمەکەی مۆرینهۆ لە یاریگای خۆیان 2-0 براوە بوون، بەڵام نەیاتوانی سوود لەو ئەنجامە وەرگرن و سێ گۆڵیان لێ کرا لە یاری گەڕانەوە.

ئەوە سێیەم جارە یانەکانی مۆرینهۆ لە پاڵەوانێتیە ئەورووپییەکان بە جیاوازی سێ گۆڵ بدۆڕێت.

پێشتر ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە لە مانگی مارسی 2020 بە لایپزیگ دۆڕاوە و، ساڵی 2013 کاتێک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بوو بە پۆرتۆ دۆڕا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button