چامپیۆنزلیگ

ئامارێكی مێژوویی بۆ ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

یاریگا-

بە گەشتنی هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و چێڵسی ئینگلیزی بە قۆناغی چارەكی كۆتایی سەرجەم هەشت یانەكەی ئەو قۆناغە تەواو كران.

وا بڕیارە ڕۆژی هەینی تیروپشكی قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕابكێشرێت.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بۆ یەكەمجارە لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا چوار ڕاهێنەری ئەڵمانی  لە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە بن.

ئەوەشلە كاتێكدا كە چوار ڕاهێنەری ئەڵمانی سەركردایەتی چوار یانەكەیان كردووە بۆ گەشتنیان بەو قۆناغە ئەوانیش تۆماس تۆخێل ( چێڵسی ) ، هانز فلیك (بایرن میونشن ) ، یۆرگن كڵۆپ ( لیڤەرپول ) ، ئێدین تیریزیچ (بروسیا دۆرتمۆند ).

بابەتی زیاتر

Back to top button