ئه‌ڵمانیا

بەهۆی هاژووتنی مارسیدز بۆ ڕاهێنانەکانی بایەرن، کینگسلی کومان بڕی 50 هەزار یۆرۆ سزا درا !

Korek Telecom

یاریگا- کینگسلی کومان بە بڕی 50 هەزار یۆرۆ سزا درا لەلایەن بایەرن میونخەوە، ئەوهش بەهۆی چوونی بۆ ڕاهێنانەکان بە ئۆتۆمبیلی مارسیدز.

ڕۆژنامای کیکەری ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە کە لە کاتی گەشتنی بە دەرگای شوێنی ڕاهێنانەکان بە مارسیدزەکەی لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی جێگەکەوە کومان ڕاگیراوە و دواتر بە بڕی 50 هەزار یۆرۆ سزا دراوە بەهۆی ئەوەی بە ترۆمبیلی “ئاودی” نەهاتووە. بەوەش ڕێککەوتنێکی نێوان یانەکە و کۆمپانیای ناوبراوی پێشێل کردووە.

یاریزانانی بایەرن پابەندن بەوەی دەبێت ئاودی لێ بخوڕن لە کاتی چوونیان بۆ ڕاهێنانەکان، بەوپێیە کۆمپانیای ناوبراو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەدا هەیە تا ساڵی 2029 و ڕێژەی 8.33٪ی پشکی لە یانەکەدا هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!